گمرک پرویزخان در قصرشیرین
گمرک پرویزخان در قصرشیرین

گمرک پرویزخان در قصرشیرین

ئێران ‌و عێراق مه‌رزی سۆمار ده‌که‌نه‌وه‌

 به‌مه‌به‌ستی‌ زیاتر کاراکردنی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتدا، مه‌رزێکی‌ نوێ‌ له‌ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ دیاله‌، له‌نێوان هه‌ردوو کۆماری‌ عێراق‌و ئێراندا ده‌کرێته‌وه‌. 


 (ئازاد حه‌مید) سه‌رۆکی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ به‌ NNA ڕاگه‌یاندوە، له‌چه‌ند ڕۆژی‌ داهاتودا، ده‌روازه‌یه‌کی‌ نوێ‌ به‌ناوی‌ مه‌رزی‌ (سۆما) له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی‌ عێراق‌و ئێراندا له‌ناحیه‌ی‌ مه‌نده‌لی‌ سه‌ر به‌پارێزگای‌ دیاله‌ ده‌کرێته‌وه‌.


وتیشی‌:"کردنه‌وه‌ی‌ ئه‌م مه‌رزه‌ ڕۆڵ‌و گرنگی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، له‌زیاتر کاراکردنی‌ ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌ نێوان هه‌ردوو وڵات".

ڕونیشیکرده‌وه‌، بڕیاربوو ئه‌و مه‌رزه‌ له‌چه‌ند مانگی‌ ڕابردودا بکرایه‌ته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ گرژی‌‌و ئاڵۆزیه‌کانه‌وه‌، بڕیاردان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی‌ دواکه‌وت.
نظرات 0 + ارسال نظر
امکان ثبت نظر جدید برای این مطلب وجود ندارد.